Erbil 38°C سێشەممە 18 ئاب 23:50

فراکسیۆنی پارتی داوا دەکات پەکەکەو تورکیا لە سنووری هه‌رێم دوور بکەونەوە

فراکسیۆنی پارتی: بۆردومانەکان کاریگەریی ئابووری و کۆمەڵایەتییان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوای کرد، ئەو لایەنانەی ململانێ و شەڕیان هەیە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و حکوومەتی تورکیان، کێشەکانیان لە سنووری دهۆک و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دوور بخەنەوە.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ١ی ٢٠١٩ لە پارێزگای دهۆک ئەنجامی دا، ڕایگەیاند، تۆپباران و بۆردومانکردنی ناوچەکانیان لەلایەن تورکیاوە بەهۆی بوونی پەکەکە و جموجۆڵی چەکدارەکانیەتی، بۆیە داوای لە هەردوو لایەن کرد، ”خۆیان لەو دەڤەرە دوور بخەنەوە“

ڕوونیشی کردەوە کە بۆردومانەکان کاریگەریی ئابووری و کۆمەڵایەتییان لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک هەیە و جەختی کردەوە کە پارتی نایەوێت خاکی هەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ڕەوشی وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێندرێت.

هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا، ڤیان سەبری سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست. هاوکات داوای کرد، هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، ”ئەو بابەتە چارەسەر بکەن“. سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە زوو ڕەوشی ڕووداوەکانی شیلادزێی کۆنتڕۆڵ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.