وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، وەڵامی حکوومەتی عێراق دەداتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، رووداوەکەی شیلادزێ کاریگەریی بەسەر بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەیەوە، نابێت.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق فاتیح یەڵدزی باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا بانگهێشت کردبوو و ناڕەزایی حکوومەتی عێراقی سەبارەت بە بۆردومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی پێ گەیاندبوو.
خوڵوسی ئاکار هەروەها رایگەیاندووە، کە سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێ لە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە و ”ئەوەشمان بە حکوومەتی عێراق گەیاندووە“.
رۆژی شەممە 26-1-2019، هاووڵاتییانی شارۆچکەی شیلادزێ دژی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و رفاندنی خەڵکی مەدەنی لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە، خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و دواتر خۆپیشاندانەکە لە کۆنتڕۆل دەرچوو و گێرەشێوێنی تێکەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.