پسپۆرانی بواری پزیشكی له زانكۆی ئاریزۆنا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ره كه بیركردنه‌وه و قسه‌كردن له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌ت رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ره بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گۆشاری ده‌روونییه .
پزیشكانی پسپۆرانی فیسیۆلۆژی و ده‌روونی زانكۆی ئاریزۆنا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا رێگه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گۆشاری ده‌روونیان خستۆته‌روو، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌شیان كه له‌سه‌ر 104 كه‌س ئه‌نجامداوه له گۆڤاری Psychophysiology بڵاوكردووه‌ته‌وه .
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه ئێستا به هۆی جه‌نجاڵی ژیانه‌وه رۆژانه خه‌ڵك به گشتی و گه‌نجان به تایبه‌تی ، رووبه‌رووی چه‌ندین گوشاری ده‌روونی جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه ، بۆیه هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری ته‌ندروست رێگه‌یه بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م گوشاره .
توێژه‌رانی زانكۆی ئاریزۆنا رایانگه‌یاندووه ، كاتێك كه‌سێك له گوشاری ده‌روونیدا بێت ئه‌گه‌ر بیر له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكاته‌وه و وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی ئه‌و له مێشكی‌دا دروست ده‌بێت ، راسته‌وخۆ په‌ستانی خوێنی كه‌م ده‌بێته‌وه و هه‌ست به ئارامی ده‌روونی ده‌كات .
پسپۆرانی ده‌روونی رێنمایی ده‌ده‌ن كه هاوڵاتیان له گۆشاره ده‌روونییه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه ، چونكه گوشاری ده‌روونی چه‌ندین لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته جێده‌هێلێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.