Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:47

سروشتى کوردستان لە تابلۆکانى هێرش مەغدید

ژیانى کۆن دووبارە بۆ نەوەى نوێ نمایش ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


دوێنێ دووشه‌ممه‌ رێکەوتى (٢٨/١/٢٠١٩) ى زایینى، بە چاودێرى و ئامادەبوونى (د.پشتیوان سادق) وەزیرى پەروەردە، پێشانگاى نیگارکێشى مامۆستا و شێوەکار " هێرش مەغدید " بە دروشمی ” گەشتێک بەنێو رەنگە ئاوییەکانى سروشتدا “ لە هۆڵى میدیاى شارى هەولێر کرایەوە. 

لەم پێشانگەیەدا کە تابلۆى زەیتى و ئاوى تێدا نمایش کرا، نیگارکێش بە فڵچە دیمەنە جوانەکانى سروشتى کوردستانی نەخشاندبوو و هەوڵى دابوو ژیانى کۆن دووبارە بۆ نەوەى نوێ نمایش بکاتەوە. 

 هەر لەبەر ئەمەش چەندین  کەسایەتى شێوەکار و  نیگارکێش لە پێشانگەکەدا بەشداربوون، دواتر  وەزیری پەروەردە یەکە یەکەى تابلۆکانی بەسەرکردنەوە، لە پەیڤێکدا لە دەفتەری تۆماری پێشانگەکە، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارى پێشانگەکە کرد.

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.