Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:18

خۆشترین ده‌نگ له‌ تورکیا ده‌نگی کوره‌ کوردێکه‌

گۆرانی گوتن له‌ به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگ به‌ زمانی كوردی قه‌ده‌خه‌یه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ولاتی توركیا كوره‌ كوردێك به‌ ناوی " فه‌رات ئونگور " له‌ به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی ئه‌م وڵاته‌ بۆ ساڵی 2019 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا .

گۆرانی گوتن له‌ به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگ  به‌ زمانی كوردی قه‌ده‌خه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌شێكی به‌رچاو له‌ سه‌ركه‌وتووانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كوردن ، " فه‌رات ئونگور و ئوومه‌ت كاچ " دوو گه‌نجی ده‌نگخۆشی باكووری كوردستانن توانیان بگه‌نه‌ كۆتایی قۆناخه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌ هونه‌رییه‌ .

له‌ كۆتاییدا " فه‌رات ونگور " توانی نازناوی خۆشترین ده‌نگی توركیا بۆ ساڵی 2019 به‌ده‌ستبهێنێت ، فه‌رات خه‌لكی باكووری كوردستانه‌ و ژماره‌یه‌ك گۆرانی كوردی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌م به‌رنامه‌یه‌ رێگه‌ نادرێت به‌ زمانی كوردی گۆرانی بگوترێت .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.