Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:07

ڤیدیۆ.. قەتەر بۆ یەکەم جار سەرکەوت بۆ یارى کۆتایى جامى نه‌ته‌وه‌کانى ئاسیا

دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر ئیمارات
کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو  له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یاریه‌كانى قۆناغى پێش كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر و ئیمارات رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌


قه‌ته‌ر به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر توانى براوه‌بێت له‌یاریه‌كه‌ به‌سه‌ر ئیماراتدا و بۆیه‌كه‌م جار سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بۆ گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا 

گۆله‌كانى هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  بوعلام خوخى ، موعیز عەلی ، حەسەن خالید ،  حامید ئیسماعیل لە خولەکەکانى 22 و 37  و 80  و 93 تۆمارکران 

هه‌ڵبژارده‌ی  قەتەر بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاله‌وانێتى جامی نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا ، له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن ده‌بێته‌وه‌ كه‌هه‌ینى داهاتوو له‌ئه‌بو زه‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.