سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان رایگه‌یاند: "له‌و كاته‌وه كه ده‌ستمان كرد به ناونووسی، واز له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌هێنم".
بینالی یڵدرم له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN Türk وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رۆژه‌ڤی دایه‌وه.
یڵدرم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكردنی پارته‌كه‌م بۆ ناونووسینی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواكاری وازهێنانم له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
بینالی یڵدرم: "بۆ من پرسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له رێكه‌وتی ١٨ی شوبات كۆتایی پێهاتووه و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌م ته‌واو بووه".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، "هه‌ڵوێستی من دیاره. هه‌ڵوێسته‌كه‌م خزمه‌ته به میلله‌ت. له‌هه‌ڵوێسته‌كه‌دا كێشه‌یه‌ك نییه. هه‌ڵوێست شتێكه و بێ ئیراده‌یی شتێكی تره. من كه‌سێكی بێ ئیراده نین. خزمه‌ت وه‌ك په‌رستن وایه. میلله‌ته‌كه‌م چی گوتبێت ئه‌وه ده‌كه‌م".
له‌باره‌ی دیاری نه‌كردنی كاندیدی ئیستانبوڵ له لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه، بینالی یڵدرم گوتی: "با كه‌س ده‌نگی كورده‌كان وه‌ك كه‌وی ناو جانتا ته‌ماشا نه‌كات، ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بینینه‌وه".
سه‌رچاوه -AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.