Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:50

مادۆرۆى ڤه‌نزوێلا ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن گفتوگۆ بکات

له‌ پێناوى به‌ده‌ستهێنانى ئاشتى و ئاینده‌یه‌كى سود به‌خش بۆ ڤه‌نزوێلا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 30 كانوونى دووه‌مى 2019،  له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى ( RIA )ى رووسى راگه‌یاندووه‌ ئه‌و ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن گفتوگۆ بكات به‌ به‌شدارى ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى.

مادۆرۆ له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتویه‌تى: من ئاماده‌م گفتوگۆ له‌ سه‌ر مێزى دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسۆن بكه‌م له‌ پێناوى به‌ده‌ستهێنانى ئاشتى و ئاینده‌یه‌كى سود به‌خش بۆ ڤه‌نزوێلا .

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 15ى كانوونى دووه‌مى 2019، بارودۆخى وڵاتى ڤه‌نزوێلا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تێكچوو و هه‌روه‌ها به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ قه‌یرانى داراییدایه‌ و ئۆپۆزیسیۆنیش دۆخى خراپى دارایى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى مادۆرۆ.

هاووڵاتیان له‌ كاراكاسى پایته‌خت وزوربه‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى ڤه‌نزوێلا خۆپیشاندانیان كردووه‌ و دواى یه‌ك رۆژ له‌ خۆپیشاندانى هاووڵاتییان خۆان گوایدۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ڤه‌نزوێلا بۆ لادانى مادۆرۆ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات ناساند و له‌ 23ى كانوونى دووه‌م ئه‌مریكا و وڵاتانى دیكى به‌ خێرایى گوایدۆیان وه‌ك سه‌رۆكى وڵاتى ڤه‌نزوێلا ناساندووه‌ و پشتگیریان كردووه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.