Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:34

به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما و به‌فره‌وه‌ له‌ چه‌ند شارێک پشوو راگه‌یه‌ندرا

ئاسته‌نگ بۆ هاووڵاتیان دروست بووه
ئاسته‌نگ بۆ هاووڵاتیان دروست
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵی به‌فر و سه‌رمای ئه‌مه‌ریكا گرتۆته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك شاری ئه‌مه‌ریكا و له‌ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی كرا به‌ پشوو.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی به‌فرو به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ری باشوور گه‌یشته‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ندێك ولایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر 33 پله‌ی سیلیزی دابه‌زیووه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ئاسته‌نگ بۆ هاووڵاتیان دروست بێت له‌ زۆرینه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ پشوو له‌ فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌و گه‌یاندن و قوتابخانه‌ و چه‌ندان فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه.

هه‌روه‌ها ده‌زگای كه‌شناسی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریشی داوه‌ به‌ هاووڵاتیان به‌هۆی به‌ستنی شه‌قام و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان و نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان شاره‌كان گیراوه‌ ئه‌گه‌ر كاری زۆر پێویست نه‌بێت له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و گه‌شت ئه‌نجام نه‌ده‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.