به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك شاری هۆلستۆنی ئه‌ڵمانیا پۆلیس سێ په‌نابه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ده‌ست په‌یامنێری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ئه‌و سێ هاوڵاتییه ویستویانه كرده‌ی تیرۆرستی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بده‌ن و هه‌وڵیان داوه بۆمب دروست بكه‌ن و خۆیان بۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ئاماده بكه‌ن.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی ئه‌و سێ په‌نابه‌ره‌ی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆر له وڵاته‌كه پوچه‌ڵكردۆته‌وه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هه‌رسێك په‌نابه‌ره‌كه ده‌ستگیر كران.
شایه‌نی باسه به‌پێی ناسنامه‌كانیان و ناوه‌كانیان هه‌رسێك په‌نابه‌ره‌كه كوردی باشوری كوردستانن و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقین.
خالید عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.