ئالێن رۆبێرت كه به سپایده‌رمان یان پیاوه جاڵجاڵۆكه‌كه به‌ناوبانگه، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا توانی به‌سه‌ركه‌وتوانه و به‌بێ به‌ستنی هیچ پشتێنه‌یه‌كی سه‌لامه‌تی به‌سه‌ر تاوه‌رێكی 47 نهۆمی دا سه‌ركه‌وێت.
تاوه‌ری جی تی كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاری مانیلی پایته‌ختی فیلیپین، له 47 نهۆم پێك هاتووه .
ئاڵێن رۆبێرت كه پیاوێكی به ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسیه و به ده‌ستی به‌تاڵ به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، به‌سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌دا سه‌ركه‌وت و ئه‌م سه‌ركێشییه‌ی ئه‌نجامدا، بۆیه له كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی له تاوه‌ره‌كه له لایه‌ن پۆلیسی فیلیپینه‌وه ده‌ستگیر كرا.
دیاره ئالێن رۆبێرتی 56 ساڵان بۆ یه‌كه‌مین جار‌و له دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تاوه‌ری ویلیس له شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه ناسناوی سپایده‌رمانی پێ به‌خشرا.
ئالێن رۆبێرت له ته‌مه‌نی 11 ساڵیه‌وه ده‌ستی به‌و سه‌ركێشیه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر باڵاخانه و تاوه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان كردووه و تا ئێستا توانیویه‌تی به‌سه‌ر 150 باڵەخانه و تاوه‌ری به‌ناوبانگی جیهان بكه‌وێت له‌وانه‌ش، بورجی خه‌لیفه له دوبه‌ی و باڵاخانه‌ی ئۆپێرای سیدنی و بورجی ئیڤل له پاریس .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.