Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:31

سیناتۆرێک پرۆژە بڕیارێک بۆ پاراستنی کورد پێشکەشى کۆنگرێس ده‌کات

جۆن كه‌نيدى: ئەمریکا دڵنیایی پاراستنی کورد دەدات
کوردستان TV
100%

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، سیناتۆرێکی ئەمریکی له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزونا پرۆژە بڕیارێکی بۆ پاراستنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، سیناتۆر جۆن كه‌نيدى پرۆژە بڕیاری بەکارهێنانی هێزی بۆ پاراستنی کورد لە سووریا پێشنیار کردووە، بۆ ئەوەی بخرێتە چوارچێوەی پڕۆژە بڕیاری بەهێزکردنی  ئاسایشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جۆن كه‌نيدى لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە دەبێت بە ڕەوشت و بەرپرسیارێتییەوە سیاسەتی دەرەوە پەیڕەو بکرێت و گوتووشیەتی کە کورد لە سووریا لە شەڕی دژی داعشدا هاوکاری ئەمریکا بوون و ناکرێ بەجێ بهێڵدرێن.

ئەو سیناتۆرە دووپاتیشی کردووەتەوە لە ڕێگەی ئەو هەموارە یاساییەوەیە کە دەردەکەوێت ئەمریکا هاوکاریی کورد لەیاد ناکات و دڵنیایی پاراستنی کوردیش دەدات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.