Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:20

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ هه‌ولێر رێوره‌سمێکی رێزلێنانی بۆ عه‌زیز شارۆخی سازکرد

زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ له‌ بواری گۆرانی و میوزیكی كوردی خزمه‌ت ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌ 30-1- 2019 له‌ شاری هه‌ولێر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر  رێوره‌سمێكی خه‌ڵاتی رێزلێنانی بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخی سازكرا .

ktv

هونه‌رمه‌ند: عه‌زیز شارۆخی یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ له‌ بواری گۆرانی و میوزیكی كوردی خزمه‌ت ده‌كات، چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوكردۆته‌وه‌، شارۆخی ساڵی 1317ی هه‌تاوی (1938ی زایینی) له‌ كۆڵانی "گه‌ڕه‌كی قه‌بران"ی مه‌هاباد كه‌ ئێستا بۆته‌ شه‌قامی "وه‌فایی" له‌دایك بووه. 41 ئالبوومی بڵاو بۆته‌وه‌، جگه‌ له‌ گۆرانی فۆلكلۆری كورده‌واری شێعری زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی خۆی ده‌نووسێ، گۆرانی، شێعریش ده‌نووسێت.  ئه‌و له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

ktv

 شایانی باسه‌ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، دوێنی سێشه‌ممه‌ له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی كرد له‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌زیز شارۆخ ،لۆگۆی رێزلێنانی به‌خشییه‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ عه‌زیز شارۆخ، وه‌ك نوێنه‌ری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رێزی له‌و به‌خششه‌ گه‌وره‌ی ناوبراو گرت و هیواشی خواست له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت.

ktv

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.