Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:07

ڤیدیۆ .. بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر سێڤیا تۆمار کرد

له‌جامی شای ئیسپانیادا
کوردستان TV
100%


شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى 8 ى جامی شای ئیسپانیادا بارسێلۆنا و سێڤیا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی سێڤیا به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ وه‌ڵام به‌كۆتاهاتبوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا یانه‌ى بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا توانى به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ی یاریه‌كه‌ بێت 

شەش گۆڵەکەى بارسێلۆنا  2 گۆل کۆتینیۆ تۆماریکرد و چوارگۆله‌كه‌ى دیكه‌ش  راکیتیچ و سێرجی رۆبێرتۆ و سوارێز و میسی تۆماریانکرد

تاکە گۆڵەکەى سێڤیاش  لەلایەن ئاراناوە تۆمارکرا

بەوەش بە ئەنجامی چون و هاتن یانەى بارسێلۆنا  سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و یانەى سێڤیاش لە پاڵەوانێتیەکە کرایە دەرەوە.

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.