شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد و كۆبوونه‌وه.
شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبووه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی ڕاگه‌یاندین كه شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمه‌ڵی ئیسلامی ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری هه‌نوكه‌یی و ڕه‌وشی سیاسی و ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیان له پابه‌ندبوون به یه‌كڕیزی نیشتیمانی كرد و لای خۆشیه‌وه فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند كه دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش و بژێوی خه‌ڵك له ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌یه و هه‌مووان قه‌رزداری میلله‌تی خۆمانین.
فازڵ میرانی ڕاشیگه‌یاند كه هه‌ر لایه‌نێك كه بیه‌وێت ئۆپۆزیسیۆن بێت ده‌شتوانێت خزمه‌ت به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌كو كۆمه‌لی ئیسلامی ئاماده‌ن به‌شێك بن له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.