له میانی ئه‌و ٢٥ ساڵه‌ی دواییدا ساردترین شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه رووی له ئه‌مریكا كردووه. به‌مهۆیه‌وه سێ كه‌س به هۆی نزمبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پله‌كانی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك گه‌شتی ئاسمانی و گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
له‌مڕۆوه ئه‌مریكا، به تایبه‌تی به‌شی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا دووچاری ساردییه‌كی ته‌زیوو ده‌بێته‌وه.
له میلواكی، دیترۆیت و ئێكۆرس سێ كه‌س له شه‌قامه‌كان به هۆی نزمبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پله‌كانی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له شیكاگۆی ویلایه‌تی ئیلینۆی پله‌كانی گه‌رما بۆ ١٧ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین و هه‌ستكردن به پله‌كانی گه‌رماش له ٤٤ سه‌دی پێوران.
به‌مهۆیه‌وه رووباری شیكاگۆ به‌ستوویه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتانه‌ش هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه كه بڕیار بوو به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شاره‌كه ئه‌نجام بدرێن.
له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكاش زیاتر له دوو هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له میانی ئه‌و ٢٥ ساڵه‌ی دواییدا ساردترین شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه رووی له ئه‌مریكا كردووه. هۆشداریشیان داوه له‌وه‌ی كه خه‌ڵك زۆر ناچار نه‌بێت نه‌چنه ده‌ره‌وه و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانیان له ده‌ره‌وه جێنه‌هێڵن و له كه‌لوپه‌لی كاره‌باییش وریا بن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.