لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیس راپه‌رین كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی ڕابردوو 30/1/2019 كاتژمێر 9:00 له لایه‌ن هێزه‌كانمان كه پێكهاتبوون له بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا و فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی ڕانیه و هۆبەی نەوجەوانانی ڕانیە، وە له قه‌زای پشده‌ریش بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به تۆمه‌تی كوشتنی كوڕ و باوكه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌قه‌زای ڕانیه ده‌ستگیر كران، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م پۆلیس و دادگا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتی باوك و كوڕه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
راشیدهگهیهنن ، ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كان له‌كاتێدا بووه كه سود وه‌رگیراوه له به‌دواداچون و زانیاری هێزه‌كانمان و سود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێری و وه‌رگرتنی وته‌ی شاهید.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 20/1/2019 كاتژمێر 6:00 له گه‌ڕه‌كی سه‌رده‌م له ناحیه‌ی حاجیاوا سه‌ر به قه‌زای ڕانیه باوکێك به ناوی ( ئـ . ئـ ) له‌دایك بووی ساڵی 1983 وه كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی ( پ . ئـ . ئـ ) ته‌مه‌ن 3 ساڵان له كۆڵانی پشت ماڵی خۆیان ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان لێ ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوو كوڕ و باوكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.