Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 03:56

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشێکى چەکدارى داعش تێکشکێندرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 31 ى 1 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، شەوى رابردوو لە سنوورى گەرمەسێر هێڕشێكى چەكدارانى داعش تێكشكێنرا

عەقید كاوە محمود فەرماندەى فەوجى یەك لە لیواى 3ى پیادەى هێزەكانى پێشمەرگەى كوردستان بە میدیا سەنتەرى راگەیاند: نزیك كاتژمێر 30/10 خولەكى شەو چەند چەكدارێكى داعش هێڕشێكى چەكدارییان كردە سەربارەگاى فەوجەكەمان و لە ئەنجامدا پێشمەرگەكانى نێو بارەگا بەتوندى بەرپەرچیان دانەوەو هێڕشەكەیان تێكشكاند.


وتیشى : لەو هێڕشەدا پێشمەرگەیەكى ئێمە بریندار بوو, دواى ئەوەى چارەسەرى سەرەتایى بۆ كرا دواتر لە رێگاى تیمى فریاكەوتنى لیوا گەیانرایە نەخۆشخانەو ئێستا بارى تەندروستى جێگیرە.

سەبارەت بە چۆنیەتى هێڕشكردنەكەو زانیارى زیاتر, فەرماندەى فەوجى یەك راشیگەیاند: چەكدارانى داعش جگە لە هێڕشى چەكدارى دوو بۆمبیان لە رێگاى هاتن و رۆیشتنى بارەگەكەمان چاندبوو بۆ ئەوەى زیانى زیاتر بە پێشمەرگەمانى ئێمە بگەیەنن، بەڵام دواتر لە رێگاى تیمە تایبەتەكانمانەوە توانرا ئەو دوو بۆمبەش پوچەڵ بكرێتەوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.