لهراگهیاندراوێكدا راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، رۆژی پێنجشه‌ممه 31/1/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا و كافیێ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی ماكلیننبۆرگ فۆرپۆمێرنی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه دروستكراوه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا هه‌ریه‌كه له بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان وتاریان پێشكه‌شكرد و تیایدا تیشكیان خسته‌سه‌ر سه‌ر گرنگی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌و جۆره له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری پێشمه‌رگه.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پپێشمه‌رگه رایگه‌یاند ، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شداری ده‌كه‌ین له رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی بینایه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه، كه ئه‌مه دوای هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر و كاركردنی به‌رده‌وامی تیمه راوێژكارییه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان به كۆتا هات و وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند ، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك بیرۆكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه پێشكه‌ش به فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له كوردستان كرا‌و دواتر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیرا و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا پڕۆژه‌كه‌ی خسته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. بێگومان كاری به‌رده‌وام و پێداگیری زۆری راوێژكارانی سوپای ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر به‌زوویی به كۆتاهێنانی نه‌خۆشخانه‌كه، وای كرد كه ئێمه ئه‌مڕۆ به‌یه‌كه‌وه به‌شدار بین له وه‌رگرتنی ئه‌م بینا جوان و شایسته‌یه، بۆیه هه‌وڵ و ماندوبوون و شه‌ونخونی به‌رده‌وامیان بۆ ئێمه جێگای رێز‌و پێزانینه.
سه‌ربه‌ست له‌زگین ئه‌وه‌شى خسته ڕوو ، كه له‌كاتی جه‌نگی دژی داعش بۆ ئێمه ده‌ركه‌وت كه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌مان له‌بواری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی شه‌ڕ هه‌یه، بۆیه بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بوو به یه‌كێك له پلانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه، تا بتوانین له رێگای نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌وه پێداویستییه‌كانی چاره‌سه‌ری و ته‌ندروستییه‌كی شیاو بۆ پێشمه‌رگه دابین بكه‌ین.
بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕاشیگه‌یاند ، له‌م پرۆسه‌یه‌دا سوپای ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی دروستكردن و تهجهیزكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی خسته سه‌رشانی خۆی و له‌م بواره‌شدا سه‌ركه‌وتوو بوون و هاوكارییه‌كی باش و شایسته‌یان پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه كرد.
راشیگه‌یاند ، به پێویستی ده‌زانم سوپاسی هه‌ڵوێستی سوپا‌و حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌ڵمانیا بكه‌م، كه به‌رده‌وام هاوكار و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون له‌بواره جیاوازه‌كانی تریشدا، وه‌ك: پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له كاتی هه‌ستیاری شه‌ڕی داعش و دواتر مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و راوێژكاری بۆ یه‌كه جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی لۆجستی و چاكسازی و سه‌ربازی و میدیاییدا، به‌م هه‌نگاوه‌شیان راوێژكارانی سوپای ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان جێگای خۆیان كردۆته‌وه‌و وه‌ك هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه ناسێنراوه.
له كۆتادا سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ڕایگه‌یاند ، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه ده‌ستیان هه‌بوو له‌ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا، خۆشحاڵیشین مژده بده‌ین به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كهلهمانگی چوار به‌دواوه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌ته‌واوی پێداویستیه‌كانه‌وه راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت. هیواداریشین كه سوپای ئه‌ڵمانیا هاوكارییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی پێبدات.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا كافیێ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی ماكلیننبۆرگ فۆرپۆمێرنی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ رایگه‌یاند ، ئێمه لێره‌ین تاكو هاوكاری گه‌لی كورد بكه‌ین له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش كه به‌داخه‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا قوربانیه‌كی گه‌وره‌ی داوه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ژیاندا ماون كه تا ئه‌مڕۆ به ئازاره‌كانیان ده‌ناڵێنن ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه شه‌ڕ دژی ئه‌و گروپه به‌رده‌وامه و كۆتایی نه‌هاتووه، بۆیه قورباندان به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش پێویستی به فریاگوزاری ته‌ندروستی باش و خێرا بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه.
راشیگه‌یاند ، سوپای ئه‌ڵمانیا گرنگی تایبه‌تی به‌و بواره داوه، له‌به‌رئه‌وه زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، خۆشحاڵی خۆشم ده‌رده‌بڕم به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پله به‌رز به‌شداربوون له‌م بۆنه‌یه‌دا.
دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كارێكی بونیاتنانهوهیهو نمونه‌یه‌كی دیاری كار‌و چالاكیهكانمانه كه ره‌نگده‌داته‌وه له راهێنان و راوێژكاری و بونیاتنانه‌وه، بۆیه زۆر گرنگه كه ته‌نیا كاری ئێمه راوێژكاری و مه‌شق نه‌بێت بۆ پێشمه‌رگه، به‌ڵكو له بواری بنیاسازی و بونیاتنانهوهش هاوكار بین تا خزمه‌تی هه‌موان بكه‌ین .
كافیێ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی ماكلیننبۆرگ فۆرپۆمێرنی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ راشیگه‌یاند ، تێچووی ئه‌و باڵه خانه‌یه و دابین كردنی پێداویستی نه‌خۆشخانه‌كه تا ئێستا گه‌یشتۆته پێج ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ماوه‌ی شازده مانگی خایاندووه، بڕیاریشه تا مانگی چواری ئه‌مساڵ ته‌واوی كاره‌كانی به ئه‌نجام بگات. به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه له چوارچێوه‌ی پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌توانین لێره پێشمه‌رگه بریندار و پهككهوتوهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هیوادارین بتوانین خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌كان بكه‌ین تاكو له‌رووی جه‌سته‌ی و ته‌ندروستی ئاماده بن بۆ رووبهڕوویبوونهوهی داعش.


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.