Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 03:56

شاندی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کگرتووی ئیسلامی چه‌ند پرسێکیان تاوتوێکرد

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا
شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی چه‌ند پرسێكیان تاوتوێكرد
کوردستان TV
100%

شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر  كرد و كۆبوونه‌وه‌. 

شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ‌ گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبووه‌وه‌. 

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا خەلیل ئیبراهیم، سەرکردەی باڵای یەکگرتوو ڕایگەیاند لە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون پاشگەز نابینەوە، بەڵکو چاودێریی کارەکانی کابینەی نوێی حکوومەت دەکەین.

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رایگەیاند: ئێمە لە کۆمەڵگەیەک دەژین، سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵێک جیاوازیی فکری و کۆمەڵایەتی و سیاسی، بەڵام کۆمەڵگەکە پێویستی بە هەبوونی هەموومان هەیە، چ لە دەسەڵات و چ لە ئۆپۆزسیۆن بین، کۆمەڵێک بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و نەتەوەیی هەن کە دەبێت بیانپارێزین.

گوتەبێژی پارتی باسیشی لەوەکرد کە دانیشتن و کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکگرتوو تازە نییە و لە ماوەی ڕابردووشدا کۆبوونەتەوە و ئەگەر هاوپەیمانیشمان نەبووبێت، پەیوەندیی دووقۆڵیمان هەندێک جار لە هاوپەیمانی بەهێزتر بووە، بۆیە هیوادارین کە ئەو پێکەوە بوونە، لە سوودی خەڵکی کوردستان بێت.

مەحمود محەمەد راشیگه‌یاند: ئێمە لە جوگرافیایەک دەژین کە هەموو جوگرافیاکە لە هەڵچووندایە و ئەو گۆڕانکارییانەش کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان هەیە. هاتووین دەستی دۆستایەتیی خۆمان و یەکگرتوو بۆ هەموو لایەنەکان درێژ بکەین و پێکەوە بەرگەی ئەم قۆناغە بگرین کە پێشبینی دەکەین کۆمەڵێک ڕووداو لەپێش بن، ئێمە نەبینە سووتەمەنی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.