نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانى پارێزگادا پێشوازى كرد له ئیفسا یمیۆس كۆستۆ پۆڵۆس كونسوڵى گشتى تازه‌ى یۆنان له‌هه‌ولێری پایته‌خت .
له دیدارێكدا پارێزگاری هه‌ولێر وێراى خۆشحاڵبوون به‌م پێشڤچوونهى ره‌وشى په‌یوه‌ندى دیپلۆماتى و دۆستایه‌تى نێوان یۆنان و هه‌رێمى كوردستان ، به‌خێرهاتنى كونسولى تازه‌ى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كونسولى گشتى تازه‌ى یۆنان خۆشحاڵى خۆی به‌هاتنى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا و ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى سه‌قامگیرییه‌ى هه‌ولێری پایته‌ختى به نموونه‌ى باڵا وه‌سفكرد و هیواى خواست له ئاینده‌ى نزیكدا رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسولگهرێتى ووڵاته‌كه‌ى له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه بچێ كه پێشتر وه‌كو نوێنه‌رایه‌تى كار‌و هه‌ڵسوراندن بوو ، بڕیاری بۆ ده‌رچووه كه له‌مه‌ودوا وه‌ك كونسوڵگهرێتى به‌رده‌وام بێت .
هه‌روه‌ها جه‌ختیشى كرده‌وه لهههماههنگى و كاری پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر بۆ پێشوازی كردن و ئاسانكاری بۆ هاتنى چه‌ندین گروپی گه‌شتیاری و شانده‌كانى بزنسمان و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانى یۆنانى بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و به‌شدار بوونى كارایان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى ووڵات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.