لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كتبی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌یادی 41 ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی شه‌هید ئارام، سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی رایگه‌یاند: یه‌كێتی بهپینهوپهڕۆ ههڵناسێیتهوه و ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه بۆ كێشه‌كانی ناو ئه‌و حزبه بدۆزێته‌وه گوتیشی: دڵنیاتان ده‌كه‌م كه یه‌كێتی له ساڵانی داهاتوودا دۆخێكی خراپی به‌سه‌ر دێت.
له‌كاتی په‌رده لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هید ئارام له ناحیه‌ی بازیان، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ر حزبه‌كه‌ی و ئاشكرای ده‌كات یه‌كێتی به پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ڵناستێته‌وه.
مەلا بەختیار بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لهوتاركهیدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، دۆخى یەکێتى بە پینەو پەڕۆ چاک ناکرێت و ئەوەى خستەڕوو، یەکێتى بەپینەوپڕۆ هەڵناسێتەوە، هۆشداریشیدا ئەگەر کێشەکان پینەو پەڕۆ بکرێن ئەوا دۆخى یەکێتى لە ساڵانى ئایندەدا زۆر خراپتر دەبێت، جاران شێعرێک هەبوو دەیوت لەژێر هەر دەوەن و تاشە بەردێکى ئەم چیایە قوتابخانەیەکى شەهیدى ئارامى تیایە، بەڵام بەوتەى خۆى ئێستا لەژێر هەر دەوەن و تاشەبەردێک بیناو باڵەخانە بەرزبووەتەوە، بۆیە خەڵک رەخنە لەسیاسەت و حکومەتەکەیان دەگرن.
راشگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كۆنگره‌ی گۆڕانكاری نه‌به‌ستێت و كۆنگره‌ی گۆڕانكاری له ره‌فتار و سیاسه‌تی خراپ و نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌به‌ستێت، دڵنیاتان ده‌كه‌م كه یه‌كێتی له ساڵانی داهاتوودا دۆخێكی خراپی به‌سه‌ر دێت.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا مەرجی خۆی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە ئەگەر بڕیاری کۆنگرە بدرێت، دەچێتەوە کۆبوونەوەکان و بەشدارییان تێدا دەکات، بەڵام ئەگەر بڕیاری کۆنگرە نەدرێت، ئەوا: ”هەر بە ڕۆڵەی یەکێتی دەمێنمەوە، چی دەکەم؟ لەم ڕۆژانە لە ماڵی خۆمدا، هەر ماڵگێڕی خۆم دەبم.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی و وه‌رگرتنی پۆستی سهورۆك كۆمار ، مه‌لا به‌ختیار له حزبه‌كه‌ی نیگه‌رانه و به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌ب سیاسی نه‌كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.