Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 04:55

سبەی هەینی یادی شەهیدانی 1ی شوبات له‌ هەولێر بەرز رادەگیرێت

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان یاده‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سبەی هەینی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی هەرێمی كوردستان، یادی شەهیدانی 1ی شوباتی هەولێر بەرز رادەگرێت.

لەمبارەیەوە لیژنەی سەرپەرشتیاری یادەكە داوەتنامەیەكی بە ناونیشانی "سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ خانەوادەی شەهیدان"، ئاراستەی هاووڵاتیان كردووە و رایگەیاندووە بە مەبەستی راگرتنی یادی شەهیدانی 1ی شوبات، سبەی هەینی كاتژمێر 10ی بەیانی لە پاركی سامی عەبدورەحمان لە هەولێر كۆدەبنەوە.

ڕۆژی 1ی شوباتی 2004، لە كارەساتێكی گەورەدا زیاتر لە 100 كەس لە دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لەنێو بارەگای لقی 2ی پارتی و مەڵبەندی‌ 3ی یەكێتی لە هەولێر شەهید بوون، لەنێویاندا ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و كادیری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی‌ سڤیل هەبوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.