Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:28

لای هونه‌رمه‌ند " کەیهان کەڵهۆڕ" هێشتا پاییزە

لە تەمەنی پێنج ساڵی هۆگری مۆسیقا دەبێ
کوردستان TV
100%

ژەنیار و ئاوازدانه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " کەیهان کەڵهۆڕ  به‌م نزیكانه‌ " له‌ ژێر ناوی "هێشتا پاییزە" نوێترین ئەلبۆمی گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ناوەڕۆکی نوێترین ئەلبومی " کەیهان کەڵهۆڕ" لە سەر هاوکاریی بەردەوامی ئەم هونەرمەندەی مۆسیقای ئێران لە گەڵ گرووپی "ڕامبرانت تریو" ساز کراوە ، پێشتریش دامەزراوەی "سازی ئاواز" بەرنامەڕێژی کردبوو بۆ تۆمارکردنی ئەلبۆمێک لە کار و بەرهەمی هاوبەشی گرووپی "ڕامبرانت تریو" .

گرووپی "ڕامبرانت تریو" لە چەندین ژەنیاری ناوداری جیهانی پێکهاتوو  و لە ساڵی ٢٠١١ چالاکی هاوبەشی لەگەڵ کەیهان کەڵهۆڕ دەستپێکردووە و تا ئێستا کۆنسێرتیان لە چەندین فێستیڤاڵی بەناوبانگی جیهانی ساز کردووە.

لەم ساڵانەی دواییدا  " کەیهان کەڵهۆڕ " لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر هونەرمەند لە کەلتووری جیاواز، هاوکاریی کردووە ، بۆ نمونه‌ "  ئەرداڵ ئەرزنجان لە وڵاتی تورکیا، شوجاعەت حسێن خان لە هیند، یویوما لە چین، ژائو ژیپین، عالیم قاسمۆف لە کۆماری ئازەربایجان"  و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی  جیهانی .

کەیهان کەڵهۆڕ ژەنیار ومیوزیكژه‌نی بەناوبانگی کورد لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و لە تەمەنی پێنج ساڵی هۆگری مۆسیقا دەبێ و ئیستاکە لە بواری موسیقا  و ژەنیاریی کەمانچە خاوەنی نازناوەی تایبەتە و لە گەڵ ناودارترین گرووپە موسیقاییەکان لە ئاستی جیهاندا چەندین بەرهەمی تۆمار کردووە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.