له یه‌كی شوباتی ساڵی (2004) دا، كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕ و خوێناوی به پیلانێكی نه‌گریسی تیرۆریستان ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری هه‌ولێر بۆوە و له یه‌ك كاتدا دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆكوژی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده له‌ناو هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی (3)ی ڕێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام درا.
ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ش له یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربان و له‌نێو ئاپۆڕای خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، كه به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه ڕوویان له باره‌گاكانی لق و مەڵبه‌ند كردبوو ڕووی دا و له ئه‌نجامدا ده‌یان سه‌ركرده و كادیر و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیل بوونه قوربانی خاك و نیشتمان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.