میری بلوێرژه‌نانی كورد" عه‌گیدێ جمۆ" دوێنێ له شاری یه‌ریڤانی پایته‌ختی كۆماری ئه‌رمه‌نستان 30. 1. 2019 له دوای ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كۆچی دوای كرد .
عه‌گید یه‌ك له‌و هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نانه‌ی كورده ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی هونه‌ر و میوزیكی كوردی ره‌سه‌ن و لێدانی بلوێرسه‌رقاڵ بوو و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌و بواره‌دا خه‌رجكردووه و سه‌دان ئاوازی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردی ئێزدی و موسڵمان له ئه‌رمه‌نستان و كوردستان داناوه و نه‌وه‌كانی رابووردووی هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیسه‌رانی رادێۆی كوردی به‌غدا و یه‌ریڤان گوێبیستی ئاوازه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بوونه
كه‌سێكی به توانای بواری هونه‌ری كوردی بوو به كۆچی دوایي ئه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندێكی له‌ده‌ستدا.
شایه‌نی باسه ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌لیمه‌ته جگه له تۆماركردنی چه‌ندین پارچه‌میوزیك به بلوێره‌كه‌ی هاوكاری زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی كورد كردوه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.