وشه‌ى ده‌رزه‌ن به ئینگلیزى (Dozen) له وشه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نسى كونه‌وه هاتووه (Douzaine)وه هاتووه به واتاى گرووپێك له دوانزده، ئه‌م وشه فه‌ڕه‌نسیه له ژماره‌ى سه‌ره‌كى (Douze) كه واتاى دوانزدهیه و له وشه‌ى ( Duodecim )ى لاتینیوه وه‌رگیراوه.
ده‌رزن وشهییهكه بۆ ژماره‌ى 12 به‌كار دێت هه‌روه‌ك نیو ده‌رزه‌ن واته 6، ده‌رزه‌ن به یه‌كێك له كۆنترین گروپه سه‌ره‌تاییه‌كان داده‌نرێت و له‌وانه‌یه له بنه‌ره‌تدا ئه‌و وشه‌یه بگه‌رێته‌وه ساڵ كه دوانزده مانگه هه‌روه‌ها سورانهوهى مانگ 29 رۆژ و نێو دهخایهنى بۆ هه‌ر یه‌ك خول له ده‌ورى زه‌وى واته مانگ دوانزه خولى سووڕێنهوه هه‌یه له ساڵیكدا.
هه‌ندێك لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر وشه‌ى ده‌رزه‌ن و به‌كارهێنانى ده‌یگه‌رێننه‌وه بۆ بابلییه كۆنه‌كان كه ئه‌وان له مامه‌له‌ى رۆژانه‌یان به‌كاریان هێناوه و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته واته به‌كارهێنانى یه‌ك ده‌ست به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌نچه مور به‌كار بهێنرێت، هه‌ر په‌نجه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له نێو له‌پ ته‌ماشاى بكرێت دابه‌ش ده‌بێته 3 به‌ش له ئهنجامشدا 3 كهرهتى 4 په‌نجه بكرێت ده‌كاته 12، به‌مه‌ش بۆ هه‌ر ده‌ستێك 12 ژماره‌مان هه‌یه و به‌و شێوه‌یه بۆ هه‌ردوو ده‌ست 24 به‌شمان هه‌یه ئه‌م جۆره ژماردنه پێى ده‌گوترێت یاساى كهرهتى دهیى بۆ ژماردن ئه‌م جۆره یاسایه له‌لایه‌ن بابلیكانهوه به‌كار هێنراوه بۆ مامه‌ڵه‌ى ئالوگۆرى گه‌وره و ده‌ستیان به‌كار هێناوه بۆ ژماره‌كردن و تا ئه‌مرۆش ئه‌م یاسایه به‌كار دێت.

ده‌رزه‌ن كه ژماره‌ى 12 یان پێداوه ئه‌م ژماره‌یه له نێو ژماره‌كان یاساى كه‌ره‌ت و دابه‌شكردنیان گونجاوه بۆ نموونه 2 كهرهتى 2 كهرهتى 3 = 12، 3 كهرهتى 4 = 12، 6 كهرهتى 2 = 12، 2 كهرهتى 3 = 6، 6 كهرهتى 5 = 30، 12 كهرهتى 5 = 60، 12 كهرهتى 30 = 360 ده‌كات كه ئه‌ه‌ش میسرییه كۆنه‌كان (سه‌رده‌می فرعهونییهكان) خولى سورانهوهى مانگ له ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به ده‌ورى خۆردا 360 رۆژیان بۆ داناوه.
به‌كارهێنانى ژماره‌ى دوانزده وه‌ك بناغه‌ی ژماره به سیسته‌مى دوانزه‌یى ناوى لێنراوه هه‌روه‌ها له بنه‌ره‌تدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بابلییه‌كان، ئه‌م ژماره دوانزه‌یه كه به سیسته‌مى دوانزه‌یی یه‌ك تێكرایى ناسراوه ده‌كرێت و ده‌شێت به 12 دهرزهنێش ژماره بكرێت بۆ نموونه هه‌ر به‌شێكى په‌نجه‌كان به 10 بژمێردرێت واته یه‌ك ده‌ست 12 دهیى ده‌بێت و له ئه‌نجامدا 12 ده‌رزه‌ن له‌یه‌ك ده‌ست ژماره ده‌كرێت و پێى ده‌وتریت تێكرای مه‌زن.

وڵاتى بریتانیا دهرزهنیان به‌كار هێناوه دواى فه‌ڕه‌نسییه‌كان و هه‌روه‌ها له نێو ئینگلیزه‌كاندا دهرزهنى نانه‌واش هه‌یه به‌ڵام دهرزهنى نانه‌وا 12 ژماره نییه به‌ڵكو 13 یه، چه‌ندین بیردۆزی هه‌یه ده‌رباره‌ى بۆچى دهرزهنى نانه‌وا بوو به 13 له كاتێكدا ده‌رزه‌ن خۆى دوانزه‌یه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه جێگاى باوره، نانه‌واكان له به‌ر خۆ به‌دوور گرتن له یاساى پێبژاردن یان لێیدانى قامچى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌ستاون به گۆرینى ده‌رزن بو 13 ژماره.
له سه‌ده‌كانى ناوه‌راست له وڵاتى ئینگلته‌را یاسایه‌ك هه‌بوو كه په‌یوه‌ندار بوو به نرخى سه‌مون به گه‌نم، هه‌ندێك له نانه‌واكان و سه‌مونخانه‌كان فێڵیان ده‌كرد له كڕیاره‌كانیان به فروشتنى سه‌مون یاخود نان بچوكتر له كێشى هه‌ویرى دیاریكراو و حكومهتێش بۆ رێگرى له‌و دیارده‌یه هه‌ستا به دانانى یاساى پێبژاردن یان لێیدانى قامچى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به ته‌واوى نه‌كراوه كێشى هه‌ویره‌كه به ته‌واوى بكرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له نانه‌واكان تهرازوشیان نه‌بووه، نانه‌واكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان به دوور بگرن له پێبژاردن و لێدانى قامچى هه‌ستاون به دانانى 13 دانه نان یاخود سه‌مون هه‌ندێكیان بۆ دڵنیا بوونن 14 دانه‌یان به كڕیار داوه، به‌مه‌ش دهرزهنێكى تازه‌یان هێنایه نێو ژیانى مامه‌ڵه‌ى رۆژانه و ناوی لێ‌نرا دهرزهنى نانه‌وا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.