محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە" كاتژمێر 10 ی شەوی ڕابردوو 31/1/2019 لە نزیك بنكەی تەندروستیی كۆماری لە گەڕەكی كۆماریی قەزای خورماتوو، گەنجێكی كورد بەناوی (حەسەن عەبدوڵا) ناسراو بە (حەسەن عەبەی خدر وەلی) لەنێو دووكانێكی بەرماڵی خۆیان، بە فیشەك كوژراوە".
ناوبراو ڕوونی كردووەتەوە"تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكەی ڕوون نەبووەتەوە، چونكە فیشەك بەر سەری كەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".
ئاماژەی بەوەش داوە "لەكاتی ڕووداوەكەدا 3 گەنج لەنێو دووكانەكەدا بوون لە ئێستا دەستگیر كراون بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.