Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:31

ئه‌مریکا په‌یماننامه‌ی سڕینه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی واژۆکراو له‌گه‌ڵ رووسیای جێهێشت

رووسیا ئه‌مكاره‌ی واشنتنی به‌ خه‌مساردیی له‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌رپرسیارێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆی وه‌سفكرد
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی جێبه‌جێكرد سه‌باره‌ت به‌ جێهێشتنی په‌یماننامه‌ی سڕینه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی مه‌ودا مامناوه‌ند كه‌ ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆی كردبوو، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2 شوباته‌وه‌ پابه‌ندیی خۆی به‌م رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت.

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا  رۆژی 21ـی تشرینی دووه‌می ساڵی 2018 رایگه‌یاندبوو به‌ هۆی پێشێلكردنی چه‌ندینجاره‌ی  ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌، واشنتن كۆتایی به‌ پابه‌ندیی خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌هێنێت و له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌رده‌چێت.

سه‌باره‌ت به‌ جێهێشتنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: رووسیا به‌ پێشێلكردنی په‌یماننامه‌كه‌ ئاسایشی ئه‌مریكای خستووه‌ته‌ ژێر پرسیار و ئێمه‌ ناتوانین له‌كاتێكدا مۆسكۆ به‌ بێشه‌رمانه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ پێشێل ده‌كات، پێیه‌وه‌ پابه‌ند بمێنین.

 له‌ به‌رامبه‌ریشیدا حكومه‌تی رووسیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا و ئه‌مكاره‌ی واشنتنی به‌ خه‌مساردیی له‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌رپرسیارێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆی وه‌سفكرد.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.