Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:46

پۆمپیۆ: به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌کاریی بۆ دیداره‌ مێژووییه‌که‌ی ترامپ و کیم، تیمێک ره‌وانه‌ی ئاسیا کراوه‌

حكومه‌تی ڤیێتنام پێشنیاری كردووه‌ ئاماده‌یه‌ میوانداریی ئه‌م دیداره‌ بكات
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ تێمێكی ره‌وانه‌ی شوێنێك له‌ كیشوه‌ری ئاسیا كردووه‌ تا ئاماده‌كاریی بۆ دووه‌مین دیداری نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور بكه‌ن.

پۆمپیۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌و تیمه‌ له‌ ئێستادا به‌ره‌و كشوه‌ری ئاسیا رۆیشتوون تا  ئاماده‌كاریی بۆ دیداری نێوان رێبه‌رانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور بكه‌ن.

هه‌ڵبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ شوێن و كاتی دیاریكراوی دیداره‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی نه‌دركاند.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆیدا نوسیبووی: حه‌زده‌كات دیدارێكی دووباره‌ی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆریای باكووردا هه‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ورده‌كاریی و شوێنی ئه‌و دیداره‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی ڤیێتنام پێشنیاری كردووه‌ ئاماده‌یه‌ میوانداریی ئه‌م دیداره‌ بكات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.