Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 04:55

بەوێنە.. ئەمڕۆ فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەربەفر لە چۆمان بەڕێوەدەچێت

20 یاریزانی سکی جیهانی بەشدارن
کوردستان TV
100%


20 یاریزانی سکی جیهانی بەشدارن و گەورەترین بوکە بەفرینە دروست دەکەن
بەسەرپەرشتی قائیمقامی چۆمان و هەماهەنگی گەشتوگوزار، کۆمپانیای VIKURDISTAN لەگەڵ سێ کۆمپانیای دیکەی جیهانی هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی سکی لە دەڤەری باڵەکایەتی.

عومەر حوسێن، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە فێستیڤاڵەکە لە ناوچەی پڕژەی دەڤەری باڵەکایەتی سازدەکرێ، بڕگەو بابەتەکان کاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەکەن تاکو 4ی ئێوارە. 20 یاریزانی سکی جیهانی و 10 یاریزانی راهێنراوی سکی و ژمارەیەک یاریزانی سکی ناوەخۆ و گروپی پەڕەگلایدەر بۆ فڕۆکەوانی بەشدار دەبن.
گووتیشی: جیاوازی فێستیڤاڵی ئەمساڵ ئەوەیە بە گۆرانی و میوزیک و بەبەشداری هونەرمەندان بڕگەو بابەتی نوێ پێشکەش دەکرێن و وە بۆ یەکەمجاریش لەسەر ئاستی عێراق گەورەترین بوکەبەفرینە دروست دەکەین.

ناوچەی پڕژە ناوچەیەکی پڕ بەفرە و نزیک بە 15 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای چۆمان دوورە. ئامانج لەم جۆرە فێستیڤاڵانە، گرنگیدانە بە بواری گەشتوگوزاری زستانە و یاریە بەفرینییەکان و ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان.

عومەر حوسێن راشیگەیاند: ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و جیهانی بەشدار دەبن و هاتن بۆ هەمووانە، واتە هەموو گەشتیارێک و ڕاگەیاندنکارێک و دەزگایەکی ڕاگەیاندن و فۆتۆگرافەرێک و هەموو هاووڵاتییەک دەتوانێ بەشداری لەم فیستیڤاڵەدا بکات.

111111


كه‌ریم سمكۆ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.