لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، تۆمه‌تبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی ده‌ستگیر دهكهنو ڕوبه‌ڕوی یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
ڕایده‌گه‌یه‌نن ، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌وه كه دزیان لێكرابو، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازی لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردو زانیاریی وردیان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی كۆكرده‌وه‌و توانرا له‌مه‌رزی په‌روێزخان ده‌ستگیری بكه‌ن.
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌پێی ماده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌نده.
پۆلیس ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو ، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تباره‌كه تانكه‌رێكی گواستنەوه‌ی سوته‌مه‌نی پێبوه‌و له‌ئێستادا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر تانكهرهكهشدا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.