Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 04:55

هاتووچۆی گه‌رمیان : ڕێگای گردە گۆزینە دادەخرێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایده‌ىگه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2 ى 2 ى 2019 ،  فلکەی کفری واتە ترافیک لایتی نزیک قەڵای شێروانە بەهۆی چاککردنی بەشێک لەڕێگاکەیەوە دادەخرێت.

ڕایده‌گه‌یه‌نن ،  ئەوشۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی گەورەیان پێیە و لەڕێگای خانەقینەوە بەئاراستەی کەلار دێن دەتوانن لەفلکەی گردەگۆزینەوە بەڕێگا حەولیەکەدا هاتوچۆبکەن، هەروەها ئەوشۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلی تایبەتیان پێیە دەتوانن ڕێگای تەنیشت چێشتخانە"ٚمگعم" سۆران لەپێش قەڵای شێراونەوە بەکار بهێنن و بچنەسەر ڕێگای حەولی تەنیشت قەڵای شێروانە.


هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی بچوک تایبەتیان پێیە دەتوانن ڕێگای حەولی گردەگۆزینە بەکاربهێنن بەئاراستەی خانقین هەروەها بۆ ناوبازاڕ دەتوانن لەویتێرن-ی، بەرامبەر لەندەن ئای لە پێش مزگەوتی شێخ برایمەوە بچنە بازاڕ. 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.