كاتێك كه توركیا له كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوودا ئۆپه‌راسیۆنی " چڵه زه‌یتون "ـی له دژی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل " یه‌په‌گه " راگه‌یاند، زۆرێك لایه‌ن ئه‌مه‌یان به كه‌مپینێكی بانگه‌شه وه‌سفكرد كه ئه‌نقه‌ڕه ده‌یكات و پێیانوابوو مه‌به‌ستێكی دیكه له پشت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌یه، هه‌رچه‌نده كه توركیا خۆی رایگه‌یاند نیازی ده‌ركردنی شه‌ڕڤانانی رۆژئاوایه.
به‌ڵام ساڵێك دوای ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون وه‌ك دیاره ئه‌م ناوه مانایه‌كی كرده‌یی به‌خۆیه‌وه گرتووه، چونكه كوردانی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و ته‌نانه‌ت كوردانی باكووری كوردستانیش، حكومه‌تی توركیا به دزینی به‌رهه‌می زه‌یتوونی ناوچه‌ی عه‌فرین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی " یێنی ئۆزگور پۆلیتیكا " كه رۆژنامه‌یه‌كی كوردیی زمانی چاپی توركیایه له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تیی: دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه داگیركرا، به هه‌زاران دره‌ختی زه‌یتون بڕدرانه‌وه، له‌وكاتیشه‌وه وتراوه كه هێزه‌كانی توركیا به‌رهه‌مه‌كانی زه‌یتونی دره‌خته‌كانی ناوچه‌كه‌یان دزیوه.
مانگی ئه‌یلوولی رابردوو یه‌كێك له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی كشتوكاڵی شاری عه‌فرین به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی " په‌كه كه "ـی وتبوو كه هێزی سه‌ربازیی توركیا دره‌ختانی زه‌یتونی دانیشتووانی ناوچه‌ی عه‌فرینی زه‌وت كردووه و به‌رهه‌مه‌كانیشی ده‌گوازێته‌وه بۆ توركیا.
حكومه‌تی توركیاش دانی ناوه به‌وه‌ی كه زه‌یتونی له عه‌فرین وه‌رگرتووه و پاساویشی ئه‌وه‌یه كه: ئێمه ناوچه‌كه‌مان خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆمان و رنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می زه‌یتونی ئه‌م ناوچه‌یه‌مان به پشتیوانیی به‌رپرسانی ناوچه‌یی ئه‌نجامداوه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.