پاپا فرانسیس رێیه‌ر ئایینیی كاسۆلیكه‌كانی جیهان بڕیاریداوه سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی سعوودیه بكات و ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه پاپایه‌كی ڤاتیكان سه‌ردانی ئه‌م وڵاته بكات.
بڕیاره پاپا فرانسیس شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ره‌و ئیماراتی یه‌كگرتووه‌ی عه‌ره‌بیی بكه‌وێته‌ڕێ و نزیكه‌ی 48 كاتژمێر دواتریش له‌وێوه به‌ره‌و سعوودیه بڕوات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پاپا فرانسیس له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ ناوچه‌كه دوو وتاری جه‌ماوه‌ریی پێشكه‌ش ده‌كات.
وه‌ك ده‌وترێت پاپا رۆژی سێشه‌ممه له گۆڕه‌پانی وه‌رزشیی " زاید "ـی ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیمارات وتار پێشكه‌ش ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌س ئاماده‌بن بۆ گوێگرتن له‌م وتاره.
پاپا فرانسیس رۆژی پێنجشه‌ممه له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وێڕای ئاماژه به سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی به وشه‌ی " السلام علیكم " ده‌ستی به په‌یامه‌كه‌ی كرد و وتی: دڵشادم به‌و ده‌رفه‌ته‌ی خوداوه‌ند داویه‌تیی به من تا له سه‌رزه‌مینی دڵگیری ئێوه‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه بۆ مێژووی په‌یوه‌ندیی نێوان ئایینه‌كان بنووسمه‌وه.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان نزیكه‌ی 2 ملیۆن باوه‌ڕداری ئایینزای كاسۆلیك وڵاته‌كانیان جێهێشتووه و له سعوودیه كار ده‌كه‌ن و ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر.
سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا له‌كاتێكدایه كه هێشتا جه‌نگی یه‌مه‌ن له ئارادایه و تا ئێستا ئه‌ویش چه‌ندینجار ئه‌و جه‌نگه‌ی شه‌رمه‌زار كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دیار نییه كه پاپا له دیداری له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ئیمارات و سعوودیه باسی جه‌نگی یه‌مه‌ن ده‌كات یان نا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.