دوای ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەدەستهێنا و بووە خاوەنی جامی ئاسیا ٢٠١٩، هاووڵاتییانی قەتەر بەمەبەستی دەربڕینی خۆشحاڵی بەو سەرکەوتنە، رژانە سەر شەقامەکان.
ھەڵبژاردەی قەتەر بە بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی ژاپۆن بە ئەنجامی (٣-١)، بۆ یەکەم جار بووە پاڵەوانی جامی ئاسیا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، هەزاران هاووڵاتیی رژانە سەر شەقامەکانی دۆحە و ئاهەنگیان گێڕا.
بەشداربووانی ئەو ئاهەنگانە ئاڵای قەتەریان بەرزکردبووە و ستایشی ئەو سەرکەوتنەیان دەکرد کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەدەستیهێنا.
هاووڵاتییان و هەوادارانی هەڵبژاردەی قەتەر لە شارەکانی ئەو وڵاتە لە رێگای سکرینی گەورەوە کە لە گۆڕەپانەکان و ناوەندە بارزگانییەکان دانرابوو سەیری یاری کۆتایی جامی ئاسیا ٢٠١٩یان دەکرد.
AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.