به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی جان كلیر تۆدیبۆ په‌یوه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا كرد‌و له لایه‌ن یانه نوێیه‌كه‌وه پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌ران كرا، تۆدیبۆ له یانه‌ی تۆلۆزی فه‌ڕه‌نسیه‌وه هاته ڕیزی بارساو گرێبه‌ستێكی تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ له‌گه‌ڵ یانه كاتالۆنیه‌كه واژووكرد.
تۆدیبۆ درێسی ژماره شه‌شی له پێكهاته‌ی بلاوگڕانا پێبه‌خشرا، به‌رگریكاره‌كه له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند كه به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی بارسێلۆنا خه‌ونی منداڵی هاته‌دی، گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر شت له هاوكاره نوێیه‌كانم فێربم و هه‌رچی له توانام دابێت پێشكه‌شی ده‌كه‌م بۆ تۆماركردنی ئه‌نجامی باش بۆ بارسێلۆناو هیوادارم له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه دابم كه له یانه‌كه‌مدا پێم ده‌سپێردرێت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، بڕی سه‌دوپه‌نجا ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ بارسا دیاری كراوه، تۆدیبۆی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵ كه له هێڵی ناوه‌ڕاستیش یاری ده‌كات، له ساڵی دووهه‌زاروشازده په‌یوه‌ندی به تۆلۆز كرد‌و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ژێر ته‌مه‌نی بیست ساڵ یاری كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.