یاریزانی ژاپۆنی شینجی كاگاوا گه‌یشته ئیسته‌نبوڵ و به خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بشكتاشی توركی كرد، ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌وادارانی بشكتاش له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ له پێشوازی یاریزانه‌كه بوون
كاگاوای ته‌مه‌ن 29 ساڵ له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنده‌وه به خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه چووه ڕیزی بشكتاش، ئه‌م یاریزانه دوو نازناوی خولی ئه‌ڵمانیاو نازناوێكی جامی ئه‌ڵمانیای له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند به‌ده‌ستهێناوه
له ساڵانی دووهه‌زارودوازده تا دووههزاروچواردهش له ڕیزی مانچسته‌ریونایتد یاری كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا نازناوێكی خولی ئینگلته‌راو نازناوێكی قه‌ڵغانی خێرخوازیی ئینگلته‌رای بردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه به‌م دواییه باسیان له په‌یوه‌ندیكردنی كاگاوا به ڕیزی مۆناكۆ ده‌كرد، به‌ڵام یاریزانه‌كه به خواستن چووه بشكتاش و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ڕیزه‌كانی ده‌مێنێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.