وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ر له به‌یانیی رۆژی هه‌ینیی له‌سه‌ر توڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێكی به زمانی فارسیی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرد و تیایدا ئاماژه‌یكرد به شكستی 40 ساڵه‌ی ئه‌وان له شێوازی حوكمڕانیدا.
مایك پۆمپیۆ ئه‌م په‌یامه‌ی وێڕای ئاماژه به په‌یامه تویتهرییهكهی سه‌رۆك كۆماری ئێران نووسیوه و له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆمارهكهشتان دانیناوه به 40 ساڵ شكستی رژێمه‌كه‌تان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وت كه: پێویستی نه‌ده‌كرد ئاواهیی بووایه، به‌ڵام رژێمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێوه به‌رده‌وام زاڵبوون و سه‌ركه‌وتنی ئایدیۆلۆژیای خۆی به‌لاوه گرنگتر بووه له به‌رژوه‌ندیی و خۆشگوزه‌رانیی هاوڵاتییانی ئێرانیی.
مایك پۆمپیۆ پاییزی ئه‌مساڵیش هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكان بۆسه‌ر ئێران به زمانی فارسیی په‌یامێكی له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر نووسیی كه تیایدا هاتبوو: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شانبه‌شانی گه‌لی ئێران راوه‌ستاوه و به‌مكاره‌ش په‌یامی یه‌كگرتوویی خۆی بۆ ئه‌وان ده‌رده‌بڕێت. هاوڵاتییانی ئێران دوای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی 40 ساڵ زیاترین زیانیان پێگه‌یشتووه به هۆی شێوازی به‌ڕێوه‌به‌ریی خراپ و گه‌نده‌ڵیی دارایی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.