دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو گیانی ته‌واو ده‌بێت، چركه‌ساتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كۆرپه‌له بۆ نێو ژیان ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام كاتێك ده‌بیندرێت كه منداڵه‌كه به‌گریانه‌وه ژیانی ده‌ستپێده‌كات، به نیگه‌رانییه‌وه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی واهه‌ست ده‌كه‌ن كه له‌دایك بووه‌كه كێشه‌یه‌كی هه‌یه.
لێره‌دا سێ هۆكار بۆ گریانی منداڵ له‌كاتی له‌دایك بوونیدا باس ده‌كه‌ین..
یه‌كه‌م: پێغه‌مبه‌ر( محمد درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له حه‌دیسێكدا كه بوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه فه‌رموویه‌تی: ((ما من مولود يولد إلّا نخسه الشيطان ، فيستهل صارخاَ من نخسة الشيطان ، إلّا ابن مريم و أمه ))
به‌واته هه‌ر له‌دایك بوویه‌ك كاتێك دێته دونیاوه، ئیللا شه‌یتان به توندی خۆی پێدا ده‌كێشێت، بۆیه له‌دایك بووه‌كه ده‌ست به‌گریان ده‌كات، ته‌نها كوڕی مه‌ریم و دایكی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها له سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه : هه‌موو به‌نی ئاده‌مێك كاتێك له‌دایك ده‌بێت، شه‌یتان په‌نجه ده‌نێت به ته‌نگه‌ی كه‌سه‌كه‌وه، ته‌نها عیسای كوڕی مه‌ریم نه‌بێت، چونكه كاتێك مه‌ریم عیسای بووه، دوعای كردووه‌و فه‌رموویه‌تی: ((واني اعيذها بك وذريتها من الشيطان الرجيم )) به‌مه‌ش خودا دوعاكه‌ی قبووڵكردووه.
دووه‌م: هۆكاری زانستی گریانی منداڵ له‌كاتی له‌دایك بوونیدا له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه پشت راست كراوه‌ته‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: منداڵه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ناسه ده‌دات و كه‌ناڵی هه‌ناسه‌دانی ده‌كرێته‌وه، هاوكات پزیشكه‌كه منداڵه سه‌ره‌و خوارده‌كاته‌وه و پێیه‌كانی به‌ره‌و سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خوێن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بگاته مێشكی و یارمه‌تیده‌ریشه بۆ كردنه‌وه‌ی سییه‌كانی. تا باشتر هه‌وا وه‌ربگرێت.
سێیه‌م: هه‌ندێك بۆچوونی دیكه له‌باره‌ی گریانی منداڵ ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كه كاتێك له‌دایك ده‌بێت،به‌ركه‌شێكی نوێ ده‌كه‌وێت،چونكه له‌نێو كه‌شێكی گه‌رمه‌وه به‌ره‌و رووی كه‌شێكی سارد ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و شله‌مه‌نییه‌ی كه له‌نێو ره‌حمی دایكی پێی داپۆشراوه، وای له‌كۆرپه‌له‌كه كردووه كه هه‌ست بكات به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌چێت، به‌ڵام كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌حمی دایكیدایه، كێشانی زه‌وی وای لێده‌كات كه هه‌ست بكاته ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / مه‌وزوع
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.