یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی جارێكی دیكه لیۆناردۆ جاردیمی وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به راگه‌یاندنه‌كان كرد
یانه‌ی مۆناكۆ له‌سه‌ره‌تاكانی وه‌رزی نوێی ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیری هینری وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌كه راگه‌یاند بۆ شوێنگره‌وه‌ی لیۆناردۆ، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی هینری له‌گه‌ڵ مۆناكۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌و یانه‌یه هینری له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌و جارێكی دیكه لیۆناردۆ جاریمی وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ست نیشانكرد، لای خۆیه‌وه جاریم له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند مه‌رج نیه یاریزانان هه‌موو كات بۆ نه‌وه‌د خوله‌ك یاری بكه‌ن، به‌ڵكو له‌هه‌ندێ دۆخدا بۆ ده خوله‌ك یا هه‌شت خوله‌ك یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاهێنه‌ره وتیشی له‌سه‌ر یاریزانان پێویسته به‌ته‌واوی تواناكانیان یاری بكه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی تیپه‌كه‌یان، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره روونیكرده‌وه ئامانجی یانه‌ی مۆناكۆ له‌م وه‌رزه‌دا جیاوازه له‌گه‌ڵ وه‌رزی رابردوو، به‌ڵكو له‌ئێستادا ئامانجمان مانه‌وه‌یه له‌ریزی پله یه‌كه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.