داود باغستانی، به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه كه له‌گه‌ڵیدا بوون، له ئادانا ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داوكاری گشتیی كۆماریی مه‌رسینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له پارێزگاكه، له كاره‌كانیاندا توانیویانه داود باغستانی، كه په‌یوه‌ندیی به كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی په‌كه‌كه‌وكه‌جه‌كه‌وه هه‌یه و هه‌ندێك جار هه‌واڵی مردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه و به ناسنامه‌ی ساخته به‌ناوی "جانبوڵوت تورگای"ه‌وه له ئادانا و مه‌رسین چالاكی بۆ رێكخراوه‌كه ئه‌نجامده‌دا، ده‌ستنیشانبكه‌ن.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا باغستانی و دوو كه‌سی دیكه كه له هه‌مان ماڵدا بوون، ده‌ستبه‌سه‌ركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.