ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو واته هه‌ینی 1ـی شوبات به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی له سووریا ره‌تكرده‌وه و به‌مشێوه‌یه له دژی بڕیاره‌كه ترامپ وه‌ستانه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزبی دیموكرات و كۆمارییه‌كان، رایانگه‌یاندووه كه مه‌ترسیی گروپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش و قاعیده به پێچه‌وانه‌ی رای دۆناڵد ترامپ هێشتا له‌ناو نه‌چووه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له سووریا و ئه‌فغانستان ره‌تكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی شڕۆڤه‌كارانی بواری سیاسه‌ت ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات هه‌رچه‌نده له توانایدا نییه كه رێگریی له ئه‌نجامی بڕیاره‌كه‌ی ترامپ بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته له سووریا بكات، به‌ڵام ئه‌م كۆده‌نگییه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه درزێكی قووڵ ده‌خاته نێوان كۆشكی سپیی و ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه.
ره‌شنووسی ئه‌م پڕۆژه بڕیاره به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی سینات واته 68 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 23 ده‌نگی لایه‌نگرانی بڕیاره‌كه‌ی ترامپ په‌سه‌ند كرا.
یاسادانه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریكا ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا به گورزێك بۆسه‌ر جه‌سته‌ی پڕۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی تیرۆر وه‌سفده‌كه‌ن و پێیانوایه رووسیا و ئێران و توركیا ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزنه‌وه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی پێگه‌ی خۆیان له‌ناو خاكی سووریا، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئه‌م وڵاته له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.