Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 07:35

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک سێ منداڵی خەڵکی هەولێر گیانیان لەدەستدا

لە ئاوی نێوان تورکیا - یۆنان
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكی ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاوارە و په‌نابه‌ران رایدەگەیەنێت،  ‌بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئاوی نێوان تورکیا - یۆنان بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە سێ منداڵی خەڵکی هەولێر گیانیان لەدەستدا.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای  لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران راگەیاند: کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بەلەمێکی‌ کۆچبەران کە 13 کۆچبەری هەرێمی کوردستانی تێدابووە نقوم بووە.

ئاری جەلال دەڵێت: بەشی زۆریان خەڵکی هەولێرن، سێ لەوانەی خنکاون منداڵن، کە دووانیان لەئاودا خنکاون و یەکێکیشیان بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ له‌سه‌ر هێڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و پۆلیسی یۆنان، به‌ڵام پۆلیس رایگه‌یاندووه‌ ناتوانن به‌ شه‌و بچنه‌ ناوچه‌كه‌، چونكه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

روونیشی كرده‌وه‌، تابه‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی یۆنان چووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌، 3 منداڵ گیانیاین له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، تەرمی دوو لە منداڵەکان دۆزراوەتەوە و هێشتا منداڵی سێیه‌م بێسه‌روشوێنه‌، کۆچبەرەکانى دیکەش لەلایەن هێزی دەریایی یۆنانەوە رزگارکراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.