Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 07:35

له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دابه‌شکردنی مووچه‌ ده‌ست پێ ده‌کات

سی رۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2018 بکرێت و خشتەی دابەشکردنەکەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەست پێ دەکات، یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه‌یه‌.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رۆژی سێشەممە 5ی شوباتی 2019 مووچەی لیواكان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هەروەها رۆژی چوارشەممەش 6ی شووبات مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.

هه‌روه‌ها تاتووه‌، رۆژی پێنجشەممەش7ی شوبات مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.
 
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌موو سی رۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات و ئه‌مه‌ش وه‌ك سیستم جێگیر بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.