Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:24

ژیلیا گۆرانییەکی ھونەرمەند " کەریم کابان " دەڵێتەوە

بە بڵاوکردنەوەی گۆرانیی" سۆز" ناوبانگی پەیدا کرد
کوردستان TV
100%


خانمە گۆرانیبێژی کورد ” ژیلیا “   گۆرانییەکی ھونەرمەندی کۆچکردووی کورد “ مامۆستا  کەریم کابان ” دەڵێتەوە و ڤیدیۆکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ژیلیا لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی" ئینستاگرام " ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ وتێیدا دەردەکەوێت كه‌ گۆرانیی " تەمەن" ی ھونەرمەند کەریم کابان دەڵێتەوە.

جگە لەو گۆرانییە خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد " ژیلیا "  گۆرانیی چەندین ھونەرمەندی دیکەی دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌ و ڤیدیۆکانیش لە ھەژمارە تایبەتییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکاتەوە .

 ئه‌م گۆرانیبێژه‌  خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە وله‌ ئێستادا لە ئەورووپا دەژی،  ژیلیا لە ساڵی 2008 دەستی بە کاری ھونەری کردووە و به‌ بڵاوکردنەوەی گۆرانیی" سۆز" ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.