بەڕێوەبەری ئاسایشی دهۆك رەتیدەكاتەوە ئەو كەسانەی بە تۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكەی دهۆك و شیلادزێ دەستگیركراون، رادەستی میتی توركیا كرابن كە بە تێكدەر وەسفیان دەكات.
بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای دهۆك دوپاتیكردهوه كه دهنگۆی رادهستكردنی دهستگیركراوهكانی گردبوونهوهكهی دهۆك و شیلادزێ بە دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە (میت)، دووره له راستییهوه.
بژار کۆرەمارکی بەڕێوەبەری ئاسایشی دهۆك لە لێدوانێكی بۆ دەنگی ئەمریكا راگەیاند هیچ لەو دەستگیرکراوانەی گردبوونەوەکەی دهۆک و شیلادزێ رادەستی میتی تورکیا نەکراوە و ئەوە دوورە لە راستییەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە لە دهۆك 16 كەسیان دەستگیركردووە بە تۆمەتی ئەوەی "زانیاریمان هەبووە کە دەیانەوێ پشێوی بنێنەوەو ئەوەی لە شیلادزێ ڕوویداوە لە دهۆکیش نائارامی بخەنەوە لەبەر ئەوە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری ئاسایشی دهۆك راشیدەگەیەنێت كە ئەوانەی دەستگیركراون براونەتە بەردەمی دادگاو لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا کراوە، لە دنیاشدا ئەگەر تۆ بچیتە سەر شوێنێک و بیسوتێنی و کاری تێکدەرانە بکەیت، دەبێت لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانە بکرێت کە ئەو کارانەیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.