هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سڕینه‌وه‌ی موشه‌كی مه‌ودا مامناوه‌ند له نێوان ئه‌مریكا و رووسیا بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی وڵاتانی كه‌نار ده‌ریای باڵتیك و له‌م میانه‌یه‌دا وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و ئۆكراینا و پۆڵۆنیا نیگه‌رانن له تاقیكاری موشه‌كیی و نمایشه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا.
هایكۆ ماس وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ئه‌م پرسه رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پێشده‌ستیی ده‌كات و هه‌وڵ بۆ به‌ستنی په‌یماننامه‌یه‌كی نوێ ده‌دات كه جیا له رووسیا و ئه‌مریكا ده‌بێ وڵاتانی دیكه‌ش تیایدا به‌شداربن، وه‌ك حكومه‌تی چین كه یه‌كێكه له وڵاته زلهێزه‌كان.
هه‌ڵبه‌ت پێش هایكۆ ماس دۆناڵد ترامپیش وتبووی كه پێویسته په‌یماننامه‌یه‌كی موشه‌كیی نوێ له نێوان وڵاتانی جیهان بێته ئاراوه، به‌ڵام دیار نییه كه ئایا ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا پێشتر له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه یان نا.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه گرنگه به‌رپرسه باڵاكانی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و ئۆكراینا و پۆڵۆنیا كه به وڵاتانی كه‌نار ده‌ریای باڵتیك هه‌ژمار ده‌كرێن، هه‌ركامیان به‌جۆرێك نیگه‌رانیی خۆیان له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه و جموجۆڵه موشه‌كیی و سه‌ربازییه‌كانی رووسیا ده‌بڕیوه، چونكه به‌تایبه‌تیی رووسیا له باری جوگرافییه‌وه زۆر له‌وان نزیكه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.