له‌میانی كاره‌كانی وێستگه‌یه‌كی جیۆتێرماڵ له سێرت ، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی یه‌كێك له بیره‌كاندا نه‌وت دۆزرایه‌وه.
كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌كانی وێسته‌گه‌كه، كه مه‌به‌ست لێی دابیكردنی ئاوی كانزایی سرووشتیی (ئاوی تێرماڵ)ه و به سه‌رپه‌رشتیی راوێژكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، پرۆفیسۆر دكتۆر یاسین ئاكتای به دووری ١٠ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه و له ناوچه‌ی رووباری كه‌زه‌ر درووست ده‌كرێت، ده‌ستیپێكردووه.
له قووڵایی ٧١٥ مه‌تردا و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌ویسترا به‌ده‌ستهات و بووه جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگیی به ده‌وڵه‌مه‌ندیی كانزایی ئاوه‌كه ده‌ده‌ن، ئه‌و نموونانه‌ی كه له ئاوه‌كه وه‌رگیرابوون ره‌وانه‌ی كۆمپانیای هاوبه‌شی نه‌وتی توركیا (TPAO) كران.
له لێدوانێكدا پرۆفیسۆر دكتۆر یاسین ئاكتای، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاره‌كانی درووستكردنی وێستگه‌كه كه هه‌لیكار بۆ ١٠٠٠ كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت، درێژه‌ی هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد له میانی هه‌ڵكه‌ندی بیری ئاوی كانزایی سرووشتیی به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی وێستگه‌كه له‌رووی ئاوی كانزایی سرووشتییه‌وه، نه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: داتاكانی كۆمپانیای هاوبه‌شی نه‌وتی توركیا ئه‌م پێشهاته‌ی پشتڕاستكرده‌وه. ئه‌م وێستگه‌یه له‌رێگه‌ی سه‌رمایه‌ی بیانییه‌وه و ئه‌نجامده‌درێت و جگه له‌وه‌ی پلانی نوێی شارسازیی سێرت دیاریی ده‌كات، رۆڵی ده‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه‌ش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.