Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:36

رووسیا په‌یماننامه‌ی موشه‌کیی نێوان واشنتن و مۆسکۆی جێهێشت

سه‌رۆك كۆماری رووسیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی جۆرێكی نوێی موشه‌ك ده‌كات به‌ناوی موشه‌كی " سه‌رووی ده‌نگ "
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ رۆژ هه‌ینیدا رایگه‌یاند به‌ هۆی پابه‌ندنه‌بوونی رووسیا به‌ په‌یماننامه‌ی موشه‌كیی نێوان مۆسكۆ و واشنتن ئه‌م رێككه‌وتنه‌ جێده‌هێڵێت، رۆژێك دواتریش واته‌ رۆژی شه‌ممه‌ ڤلادیمێر پۆتین به‌ وه‌زیرانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ خوازیاری ده‌رچوونه‌ له‌م په‌یماننامه‌یه‌.

پۆتین هه‌روه‌ها به‌ فه‌رمانی به‌ وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری هیچ په‌یماننامه‌یه‌ك نه‌بن.

جیا له‌مه‌ سه‌رۆك كۆماری رووسیا رۆژی شه‌ممه‌ له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی جۆرێكی نوێی موشه‌ك  ده‌كات  به‌ناوی موشه‌كی " سه‌رووی ده‌نگ ".

شایه‌نی باسه‌ په‌یماننامه‌ی موشه‌كی ئه‌تۆمیی مه‌ودا مامناوه‌ند ساڵی 1987 له‌ نێوان رۆناڵد رێیگان سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئه‌مریكا و میخائیل گۆرباچۆڤ رێبه‌ری سۆڤییه‌تی پێشوو واژۆكرا كه‌ ئامانج لێی سڕینه‌وه‌ی موشه‌كی ئه‌تۆمیی مه‌ودا مامناوه‌ند بوو كه‌ له‌ توانایاندابوو له‌ نێوان 500 تا 5500 كیلۆمه‌تر ببڕن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.